گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و زیاتر لە
وەرزی زستاندا دەخورێت چونکە گەرمی بە جەستە دەبەخشێت.
پێداویستییەکانی:
پارچەیەک سنگی مریشک
سەلکێک پیازی جنراو
دوو کەوچکی گەورە ڕۆن
دوو کوپ گەنم
ئاوی گۆشتەکە
خوێ بەپێی پێویست
کەوچکێکی بچوک زەنجەفیل و بیبەری ڕەشی هاڕڕاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گەنمەکە لە ناو ئاودا بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنێین
تا دەخوسێت، سنگی مریشکەکە لەت لەتدەکەین و کەمێک خوێی پێوەدەکەین و بەجیا دەیخەینە
سەر ئاگر تا جوان بکوڵێت و دواتر ئاوەکەی دەگرین.
ڕۆنەکە لەگەڵ پیازەکە لە مەنجەڵێکدا دەقرچێنین، دواتر گەنم
و ئاوی سنگی مریشکەکەی تێدەکەین.
دوای ١٠ خولەک خوێ و بیبەری ڕەش و زەنجەفیلەکەی تێدەکرێت
و سەری دادەپۆشرێت کەمێک گەنمەکە دەکوڵێت، پاشان سنگەکەی تێدەکەین و سەریدادەپۆشین
تا بەجوانی دەکوڵێت، لەکۆتاییدا ئامادەیی خواردن دەبێت.
ئ.ل