بڕیار رزگار نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

PM:02:51:01/01/2023

9164 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بڕیار رزگار بۆ ٢٠٢٣ یەکەم بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "جادوو" بڵاودەکاتەوە.

بڕیار رزگار لە هەژماری ئینستاگرامەکەی تیزەری ئەو بەرهەمەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە دوای نۆ مانگ چاوەڕوانی و بێدەنگی گەورەترین کاری هونەریی خۆی بە ناوی "جادوو" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، "جادوو" دەبێتە یەکەمین بەرهەمی ساڵی نوێ، کەبە ئاستێکی جیهانی کاری دەنگی و ڤیدیۆی بۆ کراوە.

بڕیار رزگار‌ خەڵکی شاری سلێمانییە، لە وڵاتی بریتانیا دەژی، له‌ ساڵى ٢٠١٩ دا دوو ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی به‌ ناوه‌كانى "ڕازى دڵ" و "نازى دڵ" بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کاری تری هونەریی هەیە.

ئ.ل