قه‌ڵه‌وی به‌وه پێناسه ده‌کرێت که ڕێژه‌ی
بارستایی له‌ش (BMI ) زیاتر
بێت له (۳۰) و بڕی زیاتری له چه‌وری هه‌بێت له جه‌سته‌دا، قه‌ڵه‌وی به هۆکارێکی
سه‌ره‌کی مردنی پێش وه‌خته دادەنرێت و زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون بە زۆر له نه‌خۆشییه
درێژخایه‌نه‌کان داده‌نرێت که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن.
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەییپسپۆڕی زانستی خوراک ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی
قەڵەوی و کێشی زۆر کردووە لەسەر تەندروستیی کە بریتین لەمانە:
- نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م.
- جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک.
ــ به‌رزی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چه‌ورییه سیانییه‌کان.
ــ کۆنیشانه‌ی میتاپۆلیزیم یان کۆنیشانه‌ی ئێکس.
ــ چه‌وری جگه‌ر.
ــ خه‌مۆکی.
ــ هه‌وکردنی جومگه‌کان به تایبه‌ت سه‌وه‌فانی
جومگه‌ی ئه‌ژنۆ و حه‌وز و پشت و مل.
ــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئینزلاقی پشت و مل.
ــ لاوازی سێکسکی و نه‌زۆکی.
ــ ۱۷ جۆری شێرپه‌نجه.
ــ به‌ردی زراو و به‌ردی گورچیله.
ــ وه‌ستانی ناوبه‌ناوی هه‌ناسه له کاتی
نووستن.