پسپۆرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی ژنان ئاشکرایکردووە، ھەوکردنی
زێ حاڵەتێکی باوە لە خانماندا بەتایبەتی ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە، کە بۆ
چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە.
چرۆ حسێن عەزیز پزیشکی نەشتەرگەریی و پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون
و نەزۆکی، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئەو هۆکارانەی خستووەتە ڕوو کە ئەگەری هەوکردنی
زێ لە خانماندا زیاد دەکەن: :
یەکەم: گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان
بەتایبەت لە قۆناغی وەستانی سووڕی مانگانەدا، تیایدا ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کەم
دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناوچەی زێ، لەگەڵ لە کاتی شیرپێداندا.
دووەم: باش پاک نەکردنەوەی ناوچەی زێ یان پاککردنەوەی
ناوچەی زێ لە دواوە بۆ پێشەوە.
سێیەم: بەهۆی سێکسی ناتەندروستەوە لە خانماندا.
چوارەم: بەکارهێنانی دەرمانی
دژەبەکتريا یان دژە سکپڕی یان کرێم یان
شاف بۆ ناوچەی زێ بە ڕێژەیەکی زۆر بەبێ ڕێنمای پزیشکی.
پێنجەم: زۆر شتنی ناوچەی زێ و بەکارهێنانی شامپۆ.
ئ.ل