ڤیدیۆ.. ئاهەنگێکی دەرچوونی خوێندکاران دەگۆڕێت بۆ کارەسات

PM:03:51:22/12/2022

29620 جار خوێندراوەتەوە

ئاهەنگێکی دەرچوون لەوڵاتی پیرۆ دەگۆرێت بۆ کارەسات، ئەوەش دوای ئەوەی شوێنی سەماکردنەکە لەژێرپێی ئاهەنگگێڕەکاندا دەڕوخێت.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتیکتۆک ژمارەی بینەرەکانی ٤.٢ ملیۆن بینەر تێدەپەڕێنێت، بەگوێرەی رۆژنامەی "ElPopular.pe"ی پیرۆ ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە ئاهەنگگێڕەکان ئاهەنگی دەرچوونیان لە قۆناغی ئامادەیی لە شاری سانمارتن بەڕێوەبردووە.

لە گرتەڤیدیۆییەکەدا کە لە ١٧ی کانونی یەکەمدا تۆمارکراوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت خوێندکارەکان زۆر نەخایەنێت ئاهەنگەکەیان بەهۆی روخان و کونبوونی بەشێکی شوێنی سەماکردنەکەوە بۆ کارەسات دەگۆڕێت.

هاوکات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئاماری زیانەکان ئاشکرانەکراوە کە چەند خوێندکار برینداربوون.