گۆران ساڵح گەریانی بڵاوکردەوە

PM:08:52:29/08/2021

4788 جار خوێندراوەتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ گۆران ساڵح نوێترین بەرھەمی ھونەریی خۆی بەناوی "گەڕیان" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
"گەڕیان" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆران ساڵحە کە لە کۆمەڵێک گۆرانی پێکھاتووە وەک "ئای دلبەرێ" ئاوازی ئارام دیکرانە و ھۆنراوەی فەقێ تەیرانە، "ئایشەم" ئاواز و ھۆنراوەی فەرھاد زیرەکە، "گوڵخونچە" کە گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و رزگار خۆشناو کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە، "ڕواندز" کە ھۆنراوە و ئاوازی عەبدولعەزیز سلێمانە و چەتۆ نەورۆز کاری موزیکی بۆ کردووە.
 گۆران ساڵح لە ساڵی ١٩٨٥دا، لە دایکبووە، لە خێزانێکی ھونەرپەروەر ھاتووەتە دنیاوە، ھەر لە منداڵییەوە بەشداری لە یەکێک لە زنجیرە دراماکانی کوردی کردووە، بە ناونیشانی "مەمی ئالان"، لە سەرەتای چوونە ناو ھونەریی گۆرانی وتنەوە زیاتر بە گۆرانی"دەردی دڵ" ناسرا، لە ماوەی کاری ھونەرییدا چەندین گۆرانی و کلیپ و بەرھەمی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە.
ئ.ل