هەشت سوودی نەبیستراوی سرکەی سێو

PM:09:55:21/12/2022

13808 جار خوێندراوەتەوە

سرکەی سێو یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ناو چێشتخانە دادەنرێت و چەند سوود و بەکارهێنانێکی هەیە کە لەوانەیە تا ئێستا نەتبیستێت.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی کە ماڵپەڕی "الیوم سابع" ئاشکرایکردووە، سرکەی سێو کۆمەڵێک سوودی جیاوازی لێدەبینرێت، کە ئەمانەن:

١. یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت، بەمەش کێشی جەستە دادەبەزێنیت، چونکە هەستی تێربوون وات لێدەکات کالۆری کەمتر بخۆیت و چەوری کەم بکەیتەوە.

٢. سرکەی سێو بەوە ناسراوە کە تایبەتمەندی دژە بەکتریای تێدایە، لەبەر ئەم مەبەستە دەتوانێت بۆنی ناخۆش نەهێڵێت، دەتوانیت لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکەیت و بە سپرا بڵاوی بکەیتەوە بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش.

٣. سرکەی سێو بەیەکیک لە چارەسەرە سروشتییەکان دادەنرێت بۆ نەهێشتنی قوڕگ ئێشە، تەنیا بە غەرغەرەکردن پێی دەتوانێت بەکتریاکانی ناو قورگ نەهێڵێت.

٤. لەکاتی کوڵاندنی هێلکەدا دەتوانیت لەگەڵ خوێدا تێکەڵی بکەیت و بیکەیتە ناو ئاوەکەوە، چونکە یارمەتی دەدات توێكڵی هێلکەکە بەئاسانی لێببێتەوە و هێلکەکە زووتر بکوڵێت.

٥. دەتوانیت بۆ پاکردنەوەی سەوزە و میوە بەکاریبهێنیت.

٦. بۆ پاکردنەوەی قژ، سرکەی سێو دەتوانێت هەموو ئەو بەرهەمە زیان بەخشانەی بە قژەوەن لێیان بکاتەوە و پاکیان بکاتەوە.

٧. چارەسەرێکی زۆر باشی نەهێشتنی کڕێشە، لەسەرتی بدە و بە دەست مەساجی پێبکە.

٨. سرکەی سێو زۆر باشە بۆ نەهێشتنی زیپکەی سەر روخسار، دەبێت لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکەیت، چونکە ترشییەکەی زۆر بەهێزە و لەوانەیە پێست بسووتێنێت.

ر.ئ