دیارترین هۆکارەکانی توشبوون بە بەکتریای گەدە

PM:08:10:19/12/2022

11452 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتانەی هەندێک کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت بوونی بەکتریایە لە گەدەدا، کە بەهۆی خواردنی پسی و زۆر بەکارهێنانی هەندێک دەرمانەوە دروست دەبێت.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەرمی خۆی بەمجۆرە هۆکارەکانی توشبوون بە بەکتریایی گەدەی خستووەتە ڕوو:

یەکەم: خواردنی فاست فوود و خواردنەکانی دەرەوە کە پیسبووبێت بە بەکتریاکە.

دووەم: نەشتنی دەست لە پێشنانخواردن و لە دوای هاتنە دەرەوە لە توالێت، لەگەل نەبوونی پاکوخاوێنی.

سێیەم: خواردنی سەوزە و میوەی نەشۆراوە.

چوارەم: زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن و ئەنتی بایۆتیک.

پێنجەم: کێشانی جگەرە و نێرگەلە بە راددەیەکی زۆر.

شەشەم: وەرزش نەکردن و تەمبەڵی و کەمی جوڵەی جەستەی.

ئ.ل