چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای پەڵپینە

AM:11:59:19/12/2022

1916 جار خوێندراوەتەوە

پەڵپینە یەکێکە لە خواردنەکان کوردەوارییەکان و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، رێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و چەوری زیانبەخش لە جەستە دەکاتە دەرەوە، خۆت لە ماڵەوە بەم ھەنگاوانە ئامادەی بکە.

پێداویستییەکانی:

نیو کیلۆ پەڵپینە

کوپێک نیسکی ھاڕاو

نیو کوپ برنج بەپێی ئارەزوو

یەک کەوچکی چێشت ڕۆن

خوێ بەپێی پێویست

ئاوی گۆشت یان ماجی

دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە

یەک سەلک پیازی جنراو

ئاوی لیمۆ یان لیمۆ بەسرای

دوو کوپ ئاوی تەماتەی تازە

بیبەری تونی ھاڕڕاو

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا پەڵپینەکە ورد دەکرێت و دواتر دەشۆرێتەوە و لە سوزگیدا دادەنرێت تا ئاوی پێوەنەمێنێت.

لە مەنجەڵێکدا پیازەکەی لەناو ڕۆندا بۆ سوردەکرێتەوە، دۆشاو و ئاوی تەماتە و ماجی و نیسکی بۆ زیاد دەکرێت تا بەتەواوی دەکوڵێن وازیلێدەھێنرێت.

ئەگەر حەزتکرد برنجی تێبکە دواتر پەڵپینەکەی تێدەکرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خوێ و بیبەرە تونەکە، لەسەر ئاگر دادەنرێت تا بەجوانی پێکەوە دەکوڵێن و کەمێک خەست دەبێتەوە.

لەسەر ئاگر دادەگیرێت بە جیا لەگەڵ نان یان لەگەڵ پڵاو پێشکەش دەکرێت.

ر.ئ