یان ئەو شامپۆیەی کە دەکرێتە
ناو غەسالەی قاپ شتنەوە کە بۆ بریقەدارکردنی قاپ و قاجاخ بەکاردێت، ئەگەر بەشێوەیەکی
دروست بەکارنەهێنرێت ئەوا دەکرێت زیان بە جەستە بگەیەنێت.
ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی "acionline" ئاشكرایکردوە، بەکارهێنانی
بریقەدارکەری قاپ و قاجاخ دەکرێت زیان بە تەندروستیی بگەیەنێت، هەروەها ئاشکرایکردووە،
ماددەی ئیسۆکسیلاتی کحول کە لە بریقەدارکەری قاپ و قاجاخدا هەیە دەکرێت ببێتە هۆی
تووشبوون بە کۆمەڵێك نەخۆشیی درێژخایەن.
ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە،
ئیسۆکسیلاتی کحول هێرش دەکاتە سەر چینی بەرگریی هەناو، کە چینێکی خانەیی پارێزەرە
و ناوپۆشی هەناوی کردووە و کۆنترۆڵی مژینی ماددە خۆراکییەکان دەکات.
گروپی توێژەران دەریان
خستووە، بریقەدارکەری قاپوقاجاخ ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکارنەهێنرێت کاریگەریی لەسەر
ئەو چینەی ناوپۆشی هەناو دەبێت، ئەگەر ئەو چینەش تووشی گرفت ببێت ئەوا ئەگەری
تووشبوون بە نەخۆشیی مەترسیدار زیاتر دەبێت، وەك هەوکردن، برینی گەدە، تووشبوون بە
نەخۆشی شەکرە، قەڵەوی، تێكچوونی جگەر، هەوکردنی جومگەیی رۆماتیدی و خەمۆکی درێژخایەن.
بۆ بەدووربوون لەم مەترسییە
دەبێت قاپەکان بەباشی ئاویان پێدا بکرێت، تەنانەت دوای تەواوبوونی کاتی شۆردنی قاپەکان
لە قاپشۆرەکەدا، باشترە جارێکی دیکە خولی لەئاو کێشانی قاپەکان دابگیرسێندرێتەوە،
هەروەها پسپۆڕان رێنمایی
دەدەن بەوەی لەجیاتی ئەو جۆرە ماددانە سرکە یان ترشی ستریك بەکاربهێنن کە هەمان رۆڵ
دەبینن، تەنانەت دەتوانن بە تەواوەتیی دەستبەرداریی ببن چونکە ئەو جۆرە شامپۆیە تەنها
بۆ بریقەدارکردنە نەك پاککردنەوە.