گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و بڕێکی هاوسەنگ لە
چەوری و کالۆری تێدایە بۆیە بەسوودە بۆ تەندروستیی.
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردوە،
گوڵەبەڕۆژە یارمەتیدەرە یارمەتی تەندروستیی دڵ و دەمارەکان دەدات، بەهۆی
دەوڵەمەندیی بە ڤیتامین Eکە بە دژەئۆکسید دادەنرێت و رێگە لە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆل دەگرێت لە دیواری دەمارەکان،
هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە کە فشاری بەرزیی خوێن دادەبەزێنێت.
هەروەها گوڵەبەڕۆژە بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکانی وەك سیلینیۆم و مسی
تێدایە کە رێگە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت و مسیش جومگەکان نەرم دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا کالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە ئێسك بەهێزدەکەن، هەروەها
دەوڵەمەندیشە بە ماددەی تربتۆفان کە دڵەڕاوکێ و میزاج باشتر دەکات، بۆیە خواردنێکی
باشە بۆ ئەوانەی کە شەوانە خەویان لێناکەوێت.