بەکارهێنانی ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە چارەسەردا مێژوویەکی
دوور و درێژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسری کۆن، ڕەچەڵەکی رووەکەکە دەگەڕێتەوە
بۆ باکوری ئەفریقا و باشووری ئەوروپا، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا رووەکەکە لە سەرتاسەری
جیهاندا دەچێندرێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی healthline، چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن کە وادەکەن ئەلۆڤێرا
بەکاربهێنیت:
١- پێست دەپارێزێت
لە سووتان بەهۆی خۆرەتاوەوە
٢- پێست دەپارێزێت
لە چەوربوون
٣- چاکبوونەوەی برینەکان
خێراتر دەکات
٤- پێست دەپارێزێت
لە چرچبوون
٥- پەڵەو ڕەشی ڕوخسار
لادەبات
٦- خورانی پێست ناهێڵێت
٧- یارمەتی چاکبوونەوەی
زیپکە دەدات
ژ.ن