بەم دوواییانە هەواڵی هاوسەرگیریی پیاوێکی بازرگانی تورکیا بووەتە جێگەی
باسی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەکەی
کردووە ئەمە لە کاتێکدا خۆی تەمەنی ٧٧ ساڵە و خۆشەویستەکەی ٣٥ ساڵە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لوسیان ئەرکانی تەمەن ٧٧ ساڵ کە بازرگانێکی دیاری
وڵاتەکەیەتی و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی تورکیا، هاوسەرگیریی لەگەڵ
خۆشەویستەکەی فێرفی سەقلی تەمەن ٣٥ ساڵدا کردووە، بەو جۆرەش ٤٢ ساڵ لە لوسیان
منداڵترە، وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیای تەنیوە.
لوسیان خاوەن و سەرۆکی بەڕێوەبردی کۆمپانیای "ئارکاس"ە، نزیکەی
٦١ لقیان لە تورکیادا هەیە، لە یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیاکەی خۆشەویستەکەی ناسیوە
و وەک سکرتێرە کاری تێدا کردووە.
لوسیان ئارکاس ئەمە هاوسەری چوارەمیەتی و وەک بەرێوەبەری گواستنەوەی گشتی
لە تورکیا کاردەکات، پلەی ٣٣ هەمینی لە لیستی دەوڵەمەندترین پیاوی تورکیا بۆ ساڵی
٢٠١٧ وەرگرتووە، کە سامانەکەی بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئ.ل