میوەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە تەندروستی
پێست باشتر دەکەن و بە نهێنی پێستێکی تەندروست و شێدار و جوان دادەنرێن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە شەربەتی چوار میوە
کراوە کە گرنگن بۆ پێست و سوودی سەرسوڕهێنەری پێدەبەخشن، کە دیارترینیان ئەمانەن:
١. ئەنەناس:
کۆلاجین و ڤیتمین C بۆ جەستە
دابین دەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی وەرینی قژ.
٢. شیر و مۆز:
پۆتاسیۆمی تێدایە کە چارەسەری وشکبوونەوەی پێست دەکات.
٣. سێو:
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە چارەسەری
گرفتەکانی پێست دەکات بەتایبەت زیپکە.
٤. خورما:
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D کە
بریقە بە پێست دەبەخشێت و رێگە لە چرچبوونی دەگرێت.