ژیانی کوڕێك رزگارکرا کە مۆبایلێکی قوتدابوو

PM:08:44:22/05/2022

2288 جار خوێندراوەتەوە

گورپێکی پزیشکی لە رۆژی هەینیدا توانیویانە ژیانی گەنجێکی میسری رزگار بکەن کە مۆبایلێکی قوتداوە.

لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاری قلیوبییە لە رۆژهەڵاتی قاهیرە نەشتەرگەرییەکە کراوە، پزیشکەکان توانیویانە ئەو نەخۆشە تەمەن ٢٥ ساڵە رزگار بکەن و مۆبایلەکە لە گەدەیدا دەربهێنە دوای ئەوەی کە ئازارێکی توندی گەدە و سکی هەبووە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "مصراوي"دا باسکراوە.

پزیشکەکان بڕیاریانداوە کە نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆبکەن، دوای کردنەوەی گەدەی مۆبایلێکیان لەناویدا دەرهێناوە، دواتر نەخۆشەکە خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە.

یەکێك لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەش وتوویەتی، نازانین ئەو مۆبایلە چۆن گەیشتووەتە گەدەی ئەو گەنجە، ئەمەش دووەم حاڵەتە لەو نەخۆشخانەیە تۆماربکرێت کە مۆبایلیان لە گەدەی نەخۆشێکدا دەرهێناوە.