بەشی دووی فیلمە بەناوبانگەکەی سەلمان خان بەرهەمدەهێنرێت

PM:11:20:26/04/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

دەرهێنەری فیلمەکە ئاشکرایکرد، سیناریۆی بەشی دووەمی ‘Bajrangi Bhaijaan’ ئامادەیە، پڕۆژەکە دەچێتە جیبەجێکردنەوە ئەگەر سەلمان خان سیناریۆکە پەسەند بکات.

فیلمی ‘Bajrangi Bhaijaan’ لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە، هەریەک لە سەلمان خان، هارشالی مالهۆترا، کارینا کاپوور رۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕا، فیلمەکە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی نیشتمانی فیلم بۆ باشترین فیلمی ساڵ.
فیلمەکە باس لە کچێکی پاکستانی دەکات کە لەلایەن کوڕێکی هیندستانییەوە دەبرێتەوە بۆ وڵاتەکەی بەڵام تووشی چەندین کێشە دەبێت بەهۆی کێشەکانی نیوان پاکستان و هیندستانەوە لەو نێوەندەدا.