چۆنیەتی زیادکردنی کێشی جەستە بە شێوەیەکی تەندروست

PM:05:21:26/04/2024

3384 جار خوێندراوەتەوە

لاوازی زۆر و کەمی کێش دەبێتە هۆی هەندێک نەخۆشی تەندروستی، لەوانە بەدخۆراکی، پووکانەوەی ئێسک، کەمی هێزی ماسولکەکان، دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، هەروەها کەمی بەرگری.

ئەو خانمانەی کە کێشیان کەمە ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە، هەروەها خواردنی ژەمێکی هاوسەنگ لەگەڵ شێوازی ژیانی تەندروستدا زۆر گرنگە بۆ زیادکردنی کێش بە شێوەیەکی تەندروست، بەپێی ئەوەی لەلایەن ماڵپەڕی "هێڵسیفای میـ"ـدا بڵاوکراوەتەوە.

لێرەدا چەند ماددە خۆراکییەک دەخەینە روو کە پێویستە بیخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە بۆ زیادکردنی کێشی جەستە بە شێوەیەکی تەندروست:

١. پرۆتین، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین دەتوانن یارمەتیت بدەن لە دروستکردن و چاککردنەوەی ماسولکەکان، رێجیمێکی پڕ لە پرۆتین دەتوانێت بە ئاسانی بارستەی ماسولکەکان زیاد بکات ئەگەر لەگەڵ وەرزشی بەهێزی بەردەوامدا بێت، جگە لەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش چونکە بارستەی ماسولکەکان بەهێز دەکات و وا دەکات گەشە بکەن.

٢.چەوری تەندروست، خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە بە شێوەیەکی بەرچاو و تەندروست، ئەمەش لەبەرئەوەی خواردنە چەورەکان بەزۆری لە هەر گرامێکدا کالۆری زیاتریان تێدایە لە کاربۆهیدرات یان پرۆتین.

٣.کاربۆهیدراتەکان، کاربۆهیدراتی ئاڵۆز دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ زیادکردنی کێش بە شێوەیەکی سەرەکی چونکە کالۆری زیاترە، لە هەمان کاتدا بڕێکی باش لە ڤیتامین و کانزاکان دەپارێزێت کە زۆرێک لە کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان لەخۆدەگرن.

٤.شەکرە سروشتییەکان، ئەو خۆراکانەی شەکری سروشتی تێدایە وەک فروکتۆز و لاکتۆز یارمەتیت دەدەن بۆ زیادکردنی کێش.

H.Y