چەند سوودێکی گرنگی شووتی

PM:04:26:25/04/2024

2432 جار خوێندراوەتەوە

شووتی بە یەکێک لە باشترین میوەکانی وەرزی هاوین دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرما و رێگری کردن له وشک بوونەوەی جەستە، بە بژاردەیەکی باش دادەنرێت بۆ کاتی رێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی شووتی کردووە، بریتین لە:

١.بەهێزکردنی بەرگری جەستە: چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک لایکۆپین و کارۆتین و ڤیتامین C بۆیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن لە گەلێک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان.

٢. نەهێشتنی قەبزی: بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ریشاڵییە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە چالاک کردنی جووڵەی ریخوڵەکان، باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس، رزگار بوون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن.

٣. بۆ خانمانی دوو گیان زۆر بە سوودە: بە تایبەت لە مانگانەکانی سەرەتای سکپڕی چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید کە رۆڵێکی کارا دەبینێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەله و رێگری کردن لە نەخۆشییە زگماکییەکان.

٤.بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە زۆر سوودی هەیە: دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسێوم، ترشی ئەمینی ستێرۆلین و ئاو کە یارمەتی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاک کردنی جووڵەی خوێن دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردنی میز، نەهێشتنی هەوکردن، بەردی گورچیلە و میزەڵدان .

٥. پاراستنی تەندروستی پێست: زوو چاک بوونەوەی برین، سووتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشییەکانی پێست.

S.A