ئەو خواردنانەی زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنن

AM:10:16:25/04/2024

11408 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر دەتەوێت لە کێشەکانی قۆڵۆن ڕزگارت بێت، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی ئەم خواردنانە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " webteb" دا باس لە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنن، کە بریتین لە:

١. خواردنی بڕێکی زۆر لە مۆز یان شوکولاتە یەکێکە لەو شتانەی کە زیانێکی زۆر بە قۆڵۆن دەگەیەنێت.

٢. ژەمە ئامادەکراوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنێت.

٣. پرۆتین و خواردنە بەهاراتییەکان لەو شتانەن کە زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنن.

٤.قەیسی و نسک و گەنمەشامی لەو شتانەن کە زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنن و دەبێتە هۆی دروستبوونی غازاتی زۆر.

٥. خواردنە سورەوکراوەکان، یەکێکە لەو کارانەی زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنن.

٦. قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زیان بە قۆڵۆن دەگەیەنێت، باشتر وایە ڕۆژانە یەک کوپ زیاتر دەخۆیتەوە.

٧. خواردنەوە گازییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر قۆڵۆن دروست دەکات.