توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات

AM:09:47:24/04/2024

800 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە خەوتنی تەندروست تەمەن درێژ دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی "Health Digest"ی تایبەتە بە هەواڵە پزیشکییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کەمی خەوتن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تەرکیزکردن، بە تێپەڕبوونی کاتیش کێشەی دەروونی و کێشەی تەندروستی تر دروست دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی ئەم دواییە، دەرکەوتووە کە خەوتنێکی باشی تەندروست رەنگە ٤بۆ٧ ساڵ ژیانی پیاو زیاد بکات، و ٢بۆ٤ ساڵ ژیانی خانمان زیاد بکات.

جەختییان لەوە کردووەتەوە دەبێت مرۆڤ بەلایەنی کەمەوە حەوت کاتژمێر بخەوێت، هەست بە پشوودان و ئارامی بکات کاتێک لە خەو هەڵدەسێت، هەروەها دەرمانی خەو نەخوات.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە باشی و تەندروستی دەخەون تەمەنیان درێژترە لە چاو ئەوانەی بڕی پێویست ناخەون.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، خەو کاریگەری لەسەر مەترسی مردن هەیە بەهۆی هەندێک حاڵەتەوە، بەو پێیەی ئەوانەی پێنج خاڵیان لە توێژینەوەکەدا بەدەستهێناوە ئەگەری مردنیان بەڕێژەی ٣٠% کەمترە.