ئایا دەتوانیت خۆت لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەدوور بگریت؟

PM:06:57:23/04/2024

3952 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی تەمەنمان، نەخۆشی ئەلزەهایمەر یەکێکە لە نیگەرانییە گەورەکانی زۆر کەس، توێژینەوە ئومێدبەخشەکان دەریدەخەن کە هەنگاوگەلێک هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە  نەخۆشی ئەلزەهایمەر، یان لانیکەم دواخستنی.

بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی توێژینەوە و خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، کە لە ماڵپەڕی "العربیة"دا ئاماژەی پێکراوە، چوار رێگەی کاریگەر هەیە بۆ رێگریکردن لە گەشەکردنی ئەم نەخۆشییە بەر لە تووشبوون:

١.وەرزشی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر تا ٥٠% کەم بکاتەوە، جگە لەوەش، وەرزشکردن دەتوانێت دابەزینی زیاتریش لەو کەسانەدا خاو بکاتەوە کە پێشتر کێشەی بیرچوونەوەی کورتخایەنیان لەگەڵ بووە.

٢.سروشتی مرۆڤ وای لێدەکات ببێتە بوونەوەرێکی زۆر کۆمەڵایەتی، گۆشەگیری بۆ مرۆڤ باش نییە، بەتایبەتی مانەوە لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا رەنگە لەدوای تەمەن لە نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە بیپارێزێت، بۆیە پەرەپێدان و پاراستنی تۆڕێکی بەهێزی هاوڕێیەتی بکە بە کارە لە پێشینەکانت.

٣.کێشی زیادە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و جۆرەکانی تری بیرچوونەوە لە توێژینەوەیەکی گەورەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کێشیان زیادە لە تەمەنی ناوەڕاستدا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دوو هێندە زیاترە و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە وەک ئاردی سپی و برنجی سپی و مەعکەرۆنی دەبێتە هۆی مەترسی زیاتری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر ئاستی بەرزی شەکری خوێن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک.

٤.گرنگە بە درێژایی ژیان بەردەوام بیت لە فێربوونی شتی نوێ و ئالەنگاری مێشکت، جا ئەگەر بەدوای رێگریکردن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی بیرچوونەوە بگەڕێیت یان دواخستنی.
H.Y