کامێرایەک تایبەت بە شاعیرەکان دروست دەکرێت

PM:06:56:23/04/2024

420 جار خوێندراوەتەوە

کامێرای شاعیرانە" ، بە AI کاردەکات دەتوانێت وێنەکان بکاتە هۆنراوە، بە GPT 4 ی OpenAI کاردەکات کە برەو بە ChatGPT Plus دەدات.

بەگوێرەی "ئیندیان ئێکسپرێس" زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر زۆربەی هەموو شتێک لە دەوروبەرمان دروست دەکات، نوێترینیان کامێرای "شاعیرانە" هۆنراوەیە کە هۆنراوە دەنوسێت بۆ هەر وێنەیەک کە لە رێیەوە دەچرکێنرێت.

کامێرای هۆنراوە لە کامێرای ئاسایی پۆلارۆید دەچێت، بەڵام لەبری ئەوەی وێنە بگرێت، ئەو وێنانەی کە هەستەوەرەکە گرتوویەتی دەکاتە هۆنراوەیەک کە گوزارشت لە دیمەنەکان دەکات.

ئامێرە سەرچاوە کراوەکە لەلایەن Kelin Carolyn Zhang و Ryan Mather پەرەی پێدراوە و لەسەر Raspberry Pi کاردەکات و OpenAI’s GPT-4 بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی هۆنراوە.

کۆمپیوتەری تاکە بۆردی Raspberry Pi وێنەکان شی دەکاتەوە و بەدوای زانیارییە بینراوەکاندا دەگەڕێت، پاشان ئەمە دەنێردرێت بۆ AI کە بەرپرسیارە لە ناسینەوەی شتەکانی وەک رەنگ و نەخش و توخمە سەرەکییەکان و هەستەکانی ناو وێنەکە.

H.Y