ئاوی گێلاس ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە

PM:05:49:23/04/2024

432 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی ئاوی گێلاس دەتوانێت پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ دابەزێنێت، کە هۆکاری سەرەکین بۆ زۆرێک لە کێشە پزیشکییە کوشندەکان.

ماڵپەڕی دەیلی ئێکسپرێس ئاشکرایکردووە، ئێمە بەباشی ئاگادارین لە گرنگی ئەو شتانەی کە دەیخۆین کاتێک باس لە تەندروستی و خۆشگوزەرانیمان دەکرێت.

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی تەندروستی و پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە بەردەوام پاراستنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ کلیلی مانەوەت لە تەندروستیدا، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تەنها خواردنەوەی دوو پەرداخ شەربەت لە رۆژێکدا دەتوانێت ئەوەندە بەهێز بێت کە ئەگەری هەندێک حاڵەتی فریاگوزاری پزیشکی کوشندە کەم بکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، خواردنەوەی ئاوی گێلاس دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ بەشێوەیەکی بەرچاو، چونکە خواردنەوە سروشتییەکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی رووەکی تەندروست کە پێی دەوترێت پۆلیفینۆل، کە کاردەکات بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ کە ئەمەش لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەتپارێزێت.

لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا، تیمێک بە سەرۆکایەتی زانکۆی دێلاوێر لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەرییەکانی شەربەتی گێلاس لەسەر ٣٤ ژن و پیاو کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٦٥ بۆ ٨٠ ساڵدایە.

ئەوان لە ماوەی ١٢ هەفتەدا یان ٤٨٠مل شەربەتیان لە رۆژێکدا خواردووە یان خواردنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو.

دەرکەوت کە شەربەتی گێلاس "کۆلیسترۆڵی خراپ" یان LDL (چەوری پڕۆتینی چڕی کەم) بە رێژەی ١١٪ دادەبەزێنێت.

H.Y