نیشانە و رێگاکانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی ڕیخۆڵە لە وەرزی هاویندا

AM:11:20:23/04/2024

2696 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی شارەزایان زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی ڕیخۆڵە لە وەرزی هاویندا زیاد دەکات، بە تایبەت لەمنداڵان و هەرزەکاراندا، یان ئەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە.

لە بابەتێکی ماڵپەی " Times Now" دا باس لە دیارترین نیشانەکانی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە دەکات، کە بریتین لە:

١. تا

٢. هەبوونی ئاوی لووت.

٣. پژمین.

٤. کۆکەیەکی توند.

٥. هەوکردنی پێڵوی چاو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

٦. سکچوون

٧. هێڵنج

بە وتەی پسپۆڕان، ڤایرۆسی ڕیخۆڵە لە ڕێگەی کۆئەندامی هەناسەدانەوە بڵاودەبێتەوە کاتێک بەرکەوتنت لەگەڵ کەسێکی تووشبوودا دەبێت.

هەروەها بە دەست لێدانی ئەو شتانە یان ڕووکارانەی کە ڤایرۆسەکەیان لەسەرە و دواتر دەست لێدانی دەم، لووت، یان چاوەکانت، دەتوانیت تووشی ڤایرۆسەکە بیت.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە :

- دەستەکان بە ئاو و سابون بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بشۆ.

- خۆت بەدوور بگرە لە دەست لێدانی چاو و لووت و دەمت بە دەستی نەشۆراو.

- ئەگەر هەریەکێک لە نیشانەکانت هەبوو دڵنیابە لە بەستنی دەمامک لە شوێنی گشتیدا.

- دوور بکەوەرەوە لە هاوبەشکردنی کوپ یان کەلوپەلی خواردن لەگەڵ ئەو کەسانەی نەخۆشن.

- دڵنیابە لە پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە زۆرجار دەستیان لێدەدەیت.