کەی باشترین کاتە بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان؟

PM:07:21:22/04/2024

468 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ڕێجیمێکی هاوسەنگ ڕێگەیەکی باشە بۆ دڵنیابوون لەوەی لەش بڕی پێویستی ڕۆژانە لە ماددە خۆراکییەکان بەدەست دەهێنێت، بەڵام بۆ بە دەستهێنانی سوودێکی زیاتر تەنها خواردن بەس نییە، بەڵکو خواردنیان لە رۆژدا کاریگەرترە وەک لە کاتەکانی نزیک خەوتن بە پێی توێژینەوەکان.

لێرەوە، ڤیتامینە زۆرەکان ڕێگەیەکی کاریگەر و پەسەندکراوی پسپۆڕانە بۆ تەواوکەری خۆراکەکە، بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی ڤۆگ هیندستان بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی بڕیاردان لەسەر خواردنی کام ڤیتامین، زۆر پرسیاری باو دێتە ئاراوە، وەک ئەوەی کەی باشترین کاتی خواردنی مالتی ڤیتامینە؟ ئایا کاتی دیاریکراو کاریگەری لەسەر شێوازی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکانی جەستە هەیە؟

سومان ئاگاروال پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، خواردنی مالتی ڤیتامین پەیوەندی بە قۆناغێکی دیاریکراوی تەمەنەوە نییە، بەڵکو "هەر کەسێک پێویستی بە ڤیتامین و کانزاکانی لە ڕێگەی خۆراکی ئاساییەوە دابین نەکرێت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەی بکات و بیر لە دەستپێکردنی ڕێژیمی مالتیڤیتامین بکاتەوە".

لە وردەکاریدا دکتۆر ڤیشاکا شیڤداسانی دەڵێت کۆمەڵێک کەس هەن کە پێویستیان بە مالتیڤیتامین هەیە بۆ ڕێگریکردن لە کەمی ڤیتامینەکان، "بۆ نموونە خانمانی دووگیان پێویستیان بە ترشی فۆلیک و ئاسن هەیە، ژنان لە کاتی سوڕی مانگانەدا پێویستیان بە ئاسن هەیە، هەروەها ڕووەکخۆرەکان زۆرجار بەدەست کەمی ڤیتامینەکانەوە دەناڵێنن، کەسانی بەتەمەن دەتوانن پێویستیان بە کالیسیۆم هەبێت، هەروەها زۆر کەس پێویستیان بە ڤیتامین دی هەیە".

H.Y