جگەرەکێشان لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار زیاد دەکات

PM:02:15:22/04/2024

2732 جار خوێندراوەتەوە

جگەرەکێشان بە شێوەیەکی گشتی مەترسی لەسەر تەندروستی زیاد دەکات، هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " خبرني" دا باس لەوە دەکات، جگەرەکێشان بە گەدەی بەتاڵ مەترسی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات ئەمەش پەیوەندی بە مەترسی بەرکەوتنی بەردەوامی گەدەوە هەیە بە نیکۆتین، بەو پێیەی دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و تووشبوون بە جەڵتەی دڵ هەروەها مەترسییەکانی پەیوەست بە کۆئەندامی هەناسەدانیش زیاد دەکات، جگە لەوەش مەترسییەکانی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان زیاد دەکات.

بەپێی لێدوانەکانی دکتۆر حوسام مووافی، جگەرەکێشانی ڕۆژانە لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە و قۆڵۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆری گەدە.

ئاماژەی بەوەش کرد "زۆرێک لە جگەرەکێشان نازانن ڕۆژانە کێشانی جگەرەیەک بە گەدەی بەتاڵ ڕەنگە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی مردنیان"

جگەرەکێشان بە گەدەی بەتاڵ یەکێکە لەو خووە مەترسیدارانەی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی و تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، کە بە مەترسیدار و کوشندە باس دەکرێت، وەک تووشبوون بە شێرپەنجە.