ئەو کەسانە کێن ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی خوێن هەیە؟

AM:10:17:22/04/2024

14192 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەو پیاوانەی توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بوون، زیاتر لە هەر کەسێک ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی خوێن لێدەکرێت.

زانایانی ئەڵمانی و سویدی لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایانکردووە، ئەو پیاوانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستاتبوون، بە رێژەی لە %٥٠ مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی خوێن لێدەکرێت.

زانایان توێژینەوەیان لەسەر ١٠ هەزار پیاوی توشبوو بە شێرپەنجەی پڕۆستات کردووە، دەرکەوتووە ٣٠٠٠ کەسیان تووشی جەڵتەی خوێن "خوێن مەین" بوون.

ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی دوای دوو ساڵ و نیو لە توشبوونیان بە شێرپەنجەی پڕۆستات تووشی جەڵتەی خوێن بوون، بەپێی رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی ئەگەری هەیە جەڵتە یان مەینی خوێن مەترسیی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست بکات ئەگەر بە خێرایی چارەسەری پزیشکی وەرنەگرێت.

لە دیارترین نیشانەکانی مەینی خوێن:

یەکەم: بوونی ئازار، ئاوسان، گرژبوون، سوربوونەوە و سڕبوونی دەست و قاچ.

دووەم: تەنگەنەفەسی و ئازاری توند لە سنگدا.

سێیەم: کۆکەی توند زۆرکات کۆکە خوێنی لەگەڵدا دەبێت.

S.A