٦٩ ساڵ لەمەوبەر فیزیازانی بەناوبانگ ئەلبێرت ئەنیشتاین کۆچی دوایی کرد

PM:10:30:18/04/2024

280 جار خوێندراوەتەوە

فیزیازانی بەناوبانگی ئەڵمانی، ئەلبێرت ئەنیشتاین، لە بەرواری ١٤ـی مارسی ١٨٧٩ لەدایکبووە، لە ١٨ـی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە.

ئەنیشتاین لە بواری فیزیادا خاوەنی داهێنان و توێژینەوەی زۆرە، بەناوبانگترینیان "تیۆری کات"ـە ، بەهۆی داهێنانەکانیشییەوە بە "باوکی فیزیای مۆدێرن" ناسراوە.

بەهۆی دۆزینەوەی کاریگەری فۆتۆئێلکتریکییەوە،ساڵی ١٩٢١ توانیویەتی خەلاتی نۆبڵ بەدەستبهێنێت.

لە وەڵامی پرسیارێک کە لە ئەنیشتاین کرا، پرسییان "کێ زیرەکترین مرۆڤە لە مێژوودا؟" ، ئەنیشاینیش لە وەڵامدا وتی "دەبێت ئەو پرسیارە لە نیکۆلا تێسلا بکرێت".