تەقینەوەی نۆڤا کە دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونییە لەمساڵدا روودەدات

PM:06:47:18/04/2024

8292 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ خۆرگیرانی تەواوەتیدا، دیاردەیەکی تری گەردوونی روودەدات کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت یەک جار لە ژیاندا بیبینێت، ئەویش تەقینەوەی نۆڤایە.

کاتێک کە سیستەمی ئەستێرەکان پێنج هێندە لە دۆخی ئاسایی رووناکتر دەبنەوە، تەقینەوەی نۆڤا روودەدات، لە سیستەمی ئەستێرەکانی "T Coronae Borealis" روودەدات، تەقینەوەکە وەک ئەستێرەیەکی نوێ دەردەکەوێت کە بە "تاجی باکوور" ناسراوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسمانی ناسا، پێدەچێت سیستەمی ئەستێرەکان لە نێوان ئێستا تا مانگی ئەیلول بۆ چەند جارێک ببینرێن، کە سێ هەزار ساڵی رووناکی دوورن لە زەوییەوە.

تەقینەوەکە بەهۆی پێکهاتەی سیستەمەکەوە روودەدات، کە ئەستێرەیەکی گەورەی سوور و ئەستێرەیەکی وایت دوارف "پاشماوەی ئەستێرەیەکی زیندوو"ـی تێدایە، زیادبوونی پلەی گەرمی و پەستان لە ئەستێرە سوورەکەدا وا دەکات چینەکانی دەرەوەی خۆی بڕێژێت، کە ئەمەش وا دەکات لەسەر ئەستێرە مردووە سپییەکە کۆببێتەوە، بەهۆی گەرمبوونی ئەستێرە سپییەکەشەوە، کارلێکی گەرمی ئەتۆمی روودەدات و لە ئەنجامدا تەقینەوەی نۆڤا دروست دەبێت.

تەقینەوەی نۆڤا ٨٠ ساڵ جارێک لە گەردووندا دووبارە دەبێتەوە، کۆتا جار کە روویداوە ساڵی ١٩٤٦ بووە.