لیۆنێل مێسی دەبێتە ئەکتەری دراما و فیلمی سینەمایی

PM:06:50:17/04/2024

9884 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی، لە قۆناغەکانی سەرەتای بوون بە ئەکتەر و هاتنە ناو جیهانی سینەما و درامایە، لە ئێستاشدا بەشداری لە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی ئەرجەنتینیدا کردووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "موڤی ئایکۆن" ، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە وەرزی دووەمی زنجیرە درامای 'Los Protectores' دەردەکەوێت، کەدرامایەکی وەرزشییە.

ئاندرێس پارا ئەکتەری بەناوبانگی کۆڵۆمبی کە هاوشانی لیۆ رۆڵ دەگێڕێت، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "سەرمان سوڕما کە مێسی بەو شێوەیە دەرکەوت، ئەو نواندنی زۆر باشە، هەرگیز هەڵەی نەدەکرد".

وتیشی: "هەستێکی زۆر سەیر بوو کە لەگەڵ ئەودا نواندنم دەکرد، هەندێک کاتیش هەستم بە شەرمەزاری دەکرد چونکە دەبووایە لە دیمەنەکاندا هەندێک قسەم بکردایە وەک گاڵتەجاڕیی وابوو".