خانمە هونەرمەند سەیران عوسمان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین
گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی "خۆشمەوێی" بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە نووسینی مازیار فایەقە و ئاوازی نیلۆفەر مەنسورییە، کاری
میوزیک و ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ ئەنجامدراوە.
سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی
کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی
کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی
هەیە، هەروەها لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی
کردووە.