براندی بەناوبانگی "Hermès" بە شێوەیەکی جیاواز داوای لێبوردنی لە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی
کرد.
وردەکارییەکانی ئەم داوای لێبوردنە دەگەڕێتەوە بۆ
بڵاوکراوەیەکی خانمە هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
ئاماژەی بەوە کرد بە خراپی لەلایەن کارمەندانی براندی
هێرمێسەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، لە یەکێک لە لقەکانی لە پاریسی پایتەختی
فەرەنسا.
دوای بە دوای بڵابوونەوەی نارەزاییەکەی هەیفا وەهبی،
لەلایەن هاوادارانییەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد، هاوڕابوون لەگەڵیدا و جەختیان
لەسەر مامەڵەی خراپی کارمەندەکان کردەوە لەو لقەیدا.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری
جێبەجێکاری براندەکەوە مایکڵ کۆست، بەتایبەت داوای لێبوردنی لێکرا و کۆمەڵێک دیاری
گرانبەها و چەپکە گوڵی پێشکەشکرا.
لای خۆیەوە مایکل کۆست وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هەیفا
بڵاوکردووەتەوە و نووسیوێتی " لەگەڵ هەیفا وەهبی بەتوانا، شانازییە و دڵخۆشین
بۆ یەکەم وێنەمان پێکەوە، دوا وێنەشمان نابێت"