خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان بۆ جەژنی رەمەزان ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بەناوی
"خۆشم ئەوێیت" بڵاو دەکاتەوە.
لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، سەیران عوسمان ئاماژە بە بەرهەمە نوێیەکەی
دەدات و دەڵێت "رۆژی سێشەممە کاتژمێر هەشت بڵاو دەبێتەوە".
بەرهەمە نوێیەکەی لە تێکستی مازیار فایەقە، لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کاری
میوزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە.
سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی
کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند
گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و
چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند
عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.