هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک لە نوێترین کاری هونەریی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی
"ناهێڵم" بڵاو دەکاتەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی ئەحمەد ڕۆناک، لە تێکستی بازۆیە و ئاوازی خۆیەتی، لەلایەن
بازۆ پڕۆدەکشنەوە بەرهەمهێنراوە و نەریمان سابیر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەحمەد رۆناک وەک خۆی دەڵێت "ئەم بەرهەمە وەک جەژنانەی خۆمە و پێشکەشی
هەوادارانم و هونەری کوردی دەکەم".
ئەحمەد ڕۆناک لەدایکبووی گەڕەکی خانەقای شاری هەولێرە و لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا یەکەمین
بەرهەمی خۆی بەناوی (خۆت دڵت داپیم) بڵاوکردەوە، دوابەدوای ئەو چەند بەرهەمێکی تری
بەناوەکانی (تۆ نازانی ، بێ تۆیی ، دوا گۆرانی) بڵاوکردەوە، لە ئێستادا بۆ جەژن بەرهەمێکی
نوێی ئامادەیە.