پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:33:28/03/2024

24324 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 – 19/4

لە رووی کارەوە رۆژەکەت زۆر تایبەت دەبێت، ئەگەر دەست بە هەر کارێکی نوێ دەکەیت، ئەوا ئەمرۆ ئەنجامی زۆر باش بەدەست دە‌‌‌هێنیت، باری داراییت باش دەبێت. بەڵام پێویستە کۆنترۆڵی خەرجییە ناپێویستەکان بکەیت. خۆشەویستی و پشتیوانی لە هاوسەرەکەتەوە بەدەست دەهێنیت، لە رووی تەندروستییەوە ئەمڕۆ هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ هەندێک بەربەست لە رێگاکەتدا دەبێت، بەڵام بە هاوکاری ئەندامانی خێزانەکەت کێشەکانت چارەسەر دەکەیت، وەرچەرخانێکی نوێ لە ژیانی خێزانیتدا روودەدات، گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆش دەبیت، پێگەی داراییت بەهێز دەبێت، ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵی کارکردن دەبیت، تەنانەت بچووکترین بڕیارەکانیش بە بیرکردنەوەکی زۆر دەدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەگەر پلانت هەیە بە هاوبەشی کار بکەیت ئەوا لەوانەیە دەرفەتێکی باشت دەست بکەوێت، ئامۆژگاری دەکرێت زیاتر گرنگی بە کارەکانت بدەیت، تا زیاتر کار بکەیت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، ئەگەر تەندروستی هاوسەرەکەت باش نییە ئەوا پێویستە هەوڵبدەیت کاتێکی زیاتر لەگەڵیدا بەسەر بەریت، خەرجییەکانت زیاتر دەبێت، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەکی دارایی ببیتەوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

کەشوهەوای ماڵەکەت ئارام دەبێت، کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ئەگەر هەوڵدەدەیت داهاتەکەت زیاد بکەیت ئەوا لەوانەیە سەرکەوتن بەدەست نەهێنیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەیت، پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت، بە دڵنیاییەوە کێشەکەت چارەسەر دەبێت کاتێک کاتی گونجاو هات، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ بازرگانان، ئەگەر بتەوێت دەست بە هەندێک کاری نوێ بکەیت، لەوانەیە کەسێکی بەناوبانگ و بەئەزموون بناسیت کە پەیوەندی بە بوارەکەتەوە هەبێت، لەوانەیە پشتگیری تەواوی ئەوان بەدەست بهێنیت، ئەگەر پلانت هەیە کار بگۆڕیت ئەوا لەوانەیە ئۆفەرێکی باشت دەست بکەوێت، دۆخی داراییت باش دەبێت، بەڵام لە خەرجییە ناپێویستییەکان دووربکەوەرەوە.

فەریک 23/8 - 22/9

ئەگەر ڕووبەڕووی هەر کێشەیەک بوویتەوە کە پەیوەندی بە پارەوە هەبێت ئەوا ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت، لەوانەیە یارمەتی دارایی لە کەسێکی نزیک لە خۆتەوە وەربگریت و لەناکاو کێشەکەت نەمێنێت، هەموو کارەکانت وەکو پلانەکانت تەواو دەبێت، لە ڕووی تەندروستیەوە رۆژەکەت ئاڵۆز دەبێت، ڕەنگە بەهۆی بێباکییەوە تەندروستی تێکبچێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ رۆژەکەتان زۆر باش دەبێت، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، ژینگەی کارکردنت زۆر ئەرێنی دەبێت، هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت کاتێکی خۆش بەسەر بەریت، پشتگیری تەواوی ئەوان بەدەست دەهێنیت، باری داراییت باش دەبێت، لەوانەیە بەم زووانە لە هەندێک قەرزی کۆن ڕزگارت بێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

دووپشک 23/ 10-21/11

ئەگەر چەند ڕۆژێکە کەشوهەوای ماڵەوەت باش نەبووە، ئەوا ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشتر دەبێت بۆت، باشترە ئەگەر ئاگات لە قسەکردن و ڕەفتارەکانت بێت، ڕەنگە خەرجییەکانت زیاتر بێت ، ئامۆژگاری دەکرێت کە زیاتر گرنگی بە پاشەکەوتکردن بدەیت ئەگینا پلانەکانی داهاتووت ڕەنگە بەربەستیان بۆ دروست ببێت، دەبێت زۆر ژیرانە بڕیاری بازرگانی خۆت بدەیت.

كەوان 22/11 – 21/12

ئەگەر پلانت هەیە وەبەرهێنان بکەیت، ئەوا لەوانەیە دەرفەتێکی باشت دەست بکەوێت، پێویستە سەرنجت لەسەر خێزانەکەت بێت، بەتایبەت هەوڵبدە کاتێکی پێویست بدەیت بە هاوسەرەکەت، بەم شێوەیە پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت و خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، رۆەژەکەت لە رووی تەندروستییەوە باش دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

ئامۆژگاری دەکرێت لە شوێنی کاردا زۆر وریا بیت، هەوڵبدە هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا بکەیت، ئەگەر نا رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبیتەوە، لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەدا هەماهەنگیت باشتر دەبێت، ئەمڕۆ بە هاوکاری ئازیزانت هەندێک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەکرێن، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

رۆژەکەت لە رووی داراییەوە ئاڵۆز دەبێت، داهاتەکەت باش دەبێت، بەڵام زیادبوونی خەرجییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی نیگەرانی، لە شوێنی کارەکەت ڕەنگە لەناکاو بەڕێوبەرەکەت داوای کۆبوونەوەیەکی گرنگ بکات، باشترە ئەگەر پێشوەختە هەموو ئامادەکاریەکانت ئەنجام بدەیت، دەرفەتت دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

گۆڕانکاری گەورە و ئەرێنی لە کارەکەتدا دەبینیت، لە دۆخێکی وادا لە رووی دەرونییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، ئەرکەکانت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا پێویستە پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەمە بکەیت، ئەمڕۆ ڕەنگە هاوسەرەکەت داواکارییەکی گەورەت لێ بکات، پێویستە بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
A.A