کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:11:06:27/03/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوکات کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییەکاندا باران بەشێوەی پچڕ پچر دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کاریگەری ئەو شەپۆلەی لەچەند رۆژی رابردوودا ناوەڕاست عێراق و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی گرتبوەوە کۆتای هاتووە و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی پێشبینی کراوی لە رۆژی پینجشەممە تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمان بە گشتی ساماڵ و نیمچەهەوردەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا پلەکانی گەرما دادەبەزن.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو. دەشڵێت، " ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : ٢١

سلێمانی : ١٨

دهۆک : ١٨

زاخۆ : ١٧

هەڵەبجە : ٢٠

کەرکوک : ٢٣

سۆران : ٧

حاجی ئۆمەران : ١٠

گەرمیان : ٢٥

S.A