ئەو رەنگانە کامانەن کە بۆ ساڵی ٢٠٢٤باون؟

PM:09:51:26/03/2024

5028 جار خوێندراوەتەوە

ساڵانە مۆدێکی نوێ لە دونیای بۆیاخدا دەردەکەوێت، خەڵک بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەوەن لە ساڵی داهاتوودا زیاتر بزانن دەربارەی نوێترین رەنگەکان، هەندێک كات تەنها بە گۆڕینی رەنگی دیواری ژوورەكان، ماڵەكەت نوێ دەكەیتەوە.

ماڵپەڕی " یلا دیکور" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە باوترین رەنگەكان کردووە بۆ دیواری ماڵ، بریتین لە:

١. رەنگی سپی: ئەگەر رەش وەستای رەنگەکان بێت، ئەوا سپی ئەو رەنگەیە کە هاوسەنگی لە نێوانیاندا دروست دەکات، بۆیە دەتوانین بڵێین سپی هەمیشە لە پێشەوە دەمێنێتەوە.

٢. رەنگی پیرۆزەیی: رەنگێكی بەهارییە و هەستی دڵخۆشیت پێدەبەخشێت، هەروەها رەنگێكی سروشتییە و گونجاوە بۆ ژوری دانیشتن و چێشتخانە.

٣. رەنگی پەمەیی کاڵ: یەکێکە لەو رەنگە گەرمانەی کە خۆشی بۆ شوێنەکە زیاد دەکات، هەر کە بیرت لە وەرگرتنی ئەم رەنگە کردوە چەندین رەنگ دەدۆزیتەوە کە لە بەرامبەردا لەگەڵیدا دەڕۆن.

٤. زەرد: رەنگی خۆشییە، جوانی و روناكی دەدات بە ژورەكە، گونجاوترە لەگەڵ كەلوپەلی قاوەیی بیگونجێنیت.

S.A