چی یارمەتیدەرە بۆ درەوشاوەیی پێست؟

AM:11:57:18/03/2024

6736 جار خوێندراوەتەوە

هاتنی هاوین نزیکە و چی باشترە لەوەی بە ئاو، شەربەت و هاوشێوەکانی شێدار بمێنینەوە؟ لە کاتێکدا ئەم جۆرە خواردنەوانە تینوێتیت کەمدەکەنەوە، بەڵام هەندێکیان ئەگەر بە بەردەوامی بخورێن دەتوانن یارمەتیت بدەن پێستێکی درەوشاوەت هەبێت.

دکتۆر شەریفا چاوس، پزیشکی پێست و جوانکاری لە بابەتێکیدا باسی لە تایبەتمەندی نەعنا کردووە کە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی خوران و هەوکردنی پێست.

ئەو پزیشکی جوانکارییە دەڵێت، " دەتوانیت ئەمە وەک ناوەڕاستی ژەمەکانت هەبێت بۆ ئەوەی خۆت بە فێنک، شێدار، تەندروست و درەوشاوەیی بهێڵیتەوە."

باسی لەوەش کرد بە تێکەڵکردنی شوتی، نەعنا و لیمۆ لەگەڵ هەنگوین "پاک بخۆ، لەشجوانی، دڵخۆش بە!"

شووتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C، هەروەها رێژەیەکی بەرز ئاوی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست نەرم و شێدار بێت، یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست دەدات.

لیمۆ بڕێکی دەوڵەمەند لە ڤیتامین C تێدایە کە یارمەتیدەرە لە گەشانەوەی پێست و کاڵبوونەوەی پەڵەکان، لەگەڵ بەرەو پێشبردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

نەعنا تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی هەیە کە یارمەتی هێورکردنەوەی خوران و هەوکردنی پێست دەدات، بۆنی نەعنا پەیوەندی بە کەمکردنەوەی فشارەوە هەیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتی پێستمان دەدات لە رێگەی کەمکردنەوەی کێشەکانی پێست کە پەیوەندییان بە فشارەوە هەیە.

S.A