چەند هەڵەیەکی بەیانیان روخسار پیر دەکەن

AM:08:26:17/03/2024

99148 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لە خووەکان بەیانیان زیانی تەندروستیی بە پێست دەگەیەنن و هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە، پەڵە و رەشی ژێر چاو.

ماڵپەڕی "برایتسایدی ئەمریکی" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند هەڵەیەکی بەیانیان کردووە کە زیان بە تەندروستیی پێستی روخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:

١.هەموو بەیانییەک خواردنە دانەوێڵەییەکان و شۆفان بخۆیت.

٢. بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرماودا بمێنیتەوە و هەڵمی و گەرمی زۆر بدات لە پێستی روخسارت.

٣. دەستپێکی بەیانییەکەت بە کوپێک قاوە بێت، کە زۆرکات رەشی ژێر چاو زیاد دەکات.

٤. تەنیا کاتێک خۆر هەبێت کرێمی دژە هەتاو بەکاردەهێنیت و نایکەیت بە خووی هەمیشەیت.

٥.بە رێگەیەکی هەڵە روخسار بشۆیت، بۆ نمونە چەوری و ماکیاژ بە روخسارتەوە بمێننەوە.

S.A