چەند رێنماییەک بۆ پێستێکی تەندروست لە مانگی رەمەزاندا

AM:09:00:15/03/2024

5144 جار خوێندراوەتەوە

بەشێوەیەکی گشتی لە مانگی رەمەزاندا سیستمی خۆراک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، جەستە زیاتر رووبەرووی وشکبوونەوە دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پێست دەبێت و رەنگە بریقە و گەشانەوەی لەدەست بدات.

ماڵپەڕی "لەیالینای لوبنانی" بۆ ئەو مەبەستە چەند رێنماییەکی خستووەتەروو بۆ پاراستنی پێست لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:

١. شەو و رۆژ پێست شێدار بکەرەوە لە رێگای کرێمی تایبەت، بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراو بێت.

٢. گرنگی بە خواردنەوەی ئاو و ئەو خۆراکانە بدە کە رێژەی ئاویان زۆرە.

٣. گرنگی بەو خواردنانە بدە کە ڤیتامینی تێدایە، سیستمی خواردنت با زۆر سوێر و چەور نەبێت.

٤. بەیانیان و شەوان پێش خەوتن پێست خاوێنبکەرەوە بە پاککەرەوەی تایبەت،لە هەمان کاتداهەفتانە یەک جار تەقشیری بۆ بکە بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان رزگاری بێت.

٥. راهێنانی وەرزشی لە یاد مەکە، رۆژانە بەلای کەمەوە ٢٠ خولەک وەرزشی ئاسان بکە، چونکە کاریگەریی لەسەر سووڕی خوێن هەیە و پێست جوانتر دەکات.

S.A