گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ پێستی رووخسار کامانەن؟

PM:04:33:05/03/2024

3680 جار خوێندراوەتەوە

پاراستنی گەشەی پێستی رووخسار و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و گەنجی پێویستی بە کۆمەڵێک ڤیتامین هەیە کە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست، رێگەگرتن لە چرچ و لۆچی، خاڵی رەش و دەرکەوتنی هێڵی رەش لەژێر چاو.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین جۆری ڤیتامین و کانزاکان کردووە بۆ پێستی رووخسار، بریتین لە:

١. ڤیتامین D، سەرچاوەی سەرەکی بریتییە لە تیشکی خۆر لە نێوان کاتژمێر١٠ی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە جگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسییە چەوریەکان وەک، سەلموون و ماکڕوێل .

٢. ڤیتامینC، رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهاتنی کۆلاجین، رێگریکردن لە پیربوونی پێست، دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.

٣. ڤیتامینE، گرنگە لە پڕۆسەی خوێن مەیین لە جەستەدا بۆیە یارمەتی زوو ساڕێژ بوونی برین، پەڵەی شین بوونەوەی پێست و شوێنی نەشتەرگەری دەدات.

٤.ڤیتامین B3، یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست و چاک کردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەکان دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست بە هۆی تیشکی سەروو وەنەوەشەیی.

S.A