بە رێگەیەکی ئاسان چارەسەری خروی پێستی سەر بکە

AM:11:00:01/03/2024

9516 جار خوێندراوەتەوە

خروی پێستی سەر گرفتێكی بێزاركەرە، دۆخێکی باو و ئاساییە، هەندێک کات دەبێتە هۆی هەڵوەرینی پێستی سەر، درمی و مەترسیدار نییە، دەتوانرێت بە شامپۆیەکی نەرم چارەسەر بکرێت بۆ بەکارهێنانی رۆژانە.

ماڵپەڕی " CLEAR" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند رێگەیەکی ئاسان کردووە بۆ رزگار بوون لە بەردەوامی خورانی پێستی سەر، ئەوانیش:

١. دووربكەوەرەوە لە ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان و چیتر ئازاری قژت مەدە بە ماددەی كیمیایی زیانبەخش، بەتایبەت كاتێک نازانیت چ ماددەیەكە و لەسەر قژت تاقیدەكەیتەوە.

٢. ڤیتامین بخۆ، پێویستە سیستمی خۆراكیت دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكان، بەتایبەتی ئەو ڤیتامینانەی بۆ قژ پێویستن، وەک، گێزە، بروكلی، تۆوی كەتان و بادەم.

٣. كەرەستەكانی قژت مەدە بە كەسانی دیكە، شانە، كڵاو، یان ئێكسسواراتی قژت چونكە دەكرێت بەكتریا بگوازێتەوە.

٤. ماسكی قژ بەكاربهێنە، چونكە شامپۆ قژ وشک دەكاتەوە، هەربۆیە پێویستی بە ماسک هەیە بۆئەوەی شێداربێتەوە، بەتایبەتی ماسكێک بە زەیتە سروشتییەكان دروستبكرێت.

٥. مەساجی پێستی سەرت بكە، یارمەتی چالاككردنی سووڕی خوێن دەدات، دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە سوود لە زەیتە سروشتییەكان وەربگریت.

S.A