ئەو هەڵانەی شێوەی پیاوان بەتەمەنتر دەردەخەن

AM:10:15:14/02/2024

18064 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک هەڵە هەن کە پیاوان لە کاتی لەبەرکردنی جلوبەرگدا وا دەکات لە تەمەنی خۆی گەورەتر دەربکەوێت، هەمیشە جلوبەرگ هەیە کە لەگەڵ تەمەنەکەیدا بگونجێت و ئەو دیمەنە شایستە و سەرنجڕاکێشە دەبەخشێت کە تۆ دەتەوێت.

ماڵپەڕی " العین"لە بڵاوکراوەیەکیدا ئەو هەڵانە خستووەتەڕوو کە پیاوان بەتەمەنتر دەردەخات، ئەمانەن:

١. لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە مۆدەی نەمابێت.

٢.قبووڵنەکردنی ئەوەی تاڵی سپی لە قژت دا هەیە و دەست بکەیت بە بۆیە کردنی.

٣.گرنگی نەدان بە پێست ودرەنگ شتنی.

٤. قبووڵنەکردنی ئەو راستییەکی کە قژت دەڕووتێتەوە.

٥.لەبەرکردنی جلوبەرگی نەگونجاو، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە ٤٠ زیاترە لە بۆنەکاندا باشترە چاکەت و پانتۆڵ لەبەر بکەن و خۆیان لە جلی وەرزشی و کالە دووربخەنەوە.

S.A