چۆن سۆدە بۆ پێست بەکاردەهێنیت

AM:10:30:30/01/2024

4728 جار خوێندراوەتەوە

سۆدە لە زۆر بەکار‌هێنانی جوانکاریدا بەکاردێت بە تایبەت بۆ باشتر دەرکەوتنی پێست،هەروەها لە دروستکردنی زۆرێک لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا بەکاردێت.

لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی " WebTeb " ئاماژەی بە سوودەکانی سۆدە بۆ پێست کردووە، بریتین لە:

١.رزگاربوون لە کاریگەرییەکانی زیپکە و خاڵی رەش چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریای هەیە، کەوچکێک سۆدە لەگەڵ بڕێکی کەم ئاو تێکەڵ بکە تا هەویرێک دروست دەبێت پاشان بیدە لە دەم و چاو یەک تا دوو خولەک، دواتر دەم و چاو بە ئاوی سارد بشۆ و لە هەفتەیەکدا یەک بۆ دووجار ئەم کارە ئەنجامبدە.

٢.سووککردنی پێست و لابردنی چینی مردووی پێست، کەوچکێک سۆدە لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە دەم و چاوت بۆ چەند خولەکێک بەجێی بێڵە و مەساجی دەم و چاوی پێبکە، هەفتەی سێ بۆ چوار جار ئەنجامی بدە.

٣. کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سووتان بەتایبەتی سووتانی خۆر، چونکە تایبەتمەندە بەوەی کە مادەیەکی ئەلکالییە و کاردەکات بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە و یەکخستنی رەنگی پێست، دوو کەوچک سۆدە لەگەڵ بڕێکی کەم ئاوی سارد تێکەڵ بکە، پاشان لە رێگەی پارچەیەک قوماشەوە بیدە لە پێست پێنج بۆ ١٠ خولەک.

٤.رزگاربوون لە پیسی گیربوو لە پێست و پێدانی روخسارێکی سەرنجڕاکێش، مۆزێک ورد بکە و کەوچکێک سۆدەی تێبکە، ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی ١٠خولەک بەسەر دەموچاودا بڵاوبکەرەوە و دواتر پێست مەساج بکە، بە ئاوی سارد بیشۆ.

٥.رزگاربوون لە پەڵە و خوران، بە یارمەتیدانی هێورکردنەوەی پێست ناسراوە، سێ کەوچک سۆدە لەگەڵ کەوچکێک ئاو تێکەڵ بکە و تێکەڵەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر دەموچاو بەجێبهێڵە.

S.A