کاتێک جلوبەرگێکی نوێ دەکڕیت ئەم یاسایانەت لە بیر بێت

PM:04:41:25/01/2024

9348 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەمان تووشی ئەو بارودۆخە بووین کە جلوبەرگێکی نوێ دەکڕین بەڵام دواتر کە دەیبەینەوە ماڵ بە دڵمان نابێت یان هەست دەکەین لێمان نایەت هەروەها کەموکوڕی تێدایە کە دەکرا بە ئاسانی لە کاتی کڕینیدا بدۆزرێتەوە.

ماڵپەڕی " الجزیرة " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند ئامۆژگارییەک کردووە کە پێویستە لە کاتی کرینی جلوبەرگی نوێدا لە بیرمان بێت، ئەوانیش:

١. ئەگەر لە رێجیمدایت و دەتەوێت کێشی جەستەت کەم بکەیتەوە، ئەوا چاوەڕێ بکە تا کێشی جەستەت جێگیر دەبێت.

٢. پێش بازاڕی کردن سەیری جلوبەرگەکانت بکە، بە پێی پێداویستییەکانت جلوبەرگی نوێ بکڕە.

٣. باشترە لە بەردەم رووناکی سروشتی سەیری جلوبەرگەکە بکەیت چونکە رووناکی زۆری دوکانەکە رەنگی راستەقینەی جلوبەرگەکە دەگۆڕێت.

٤.بە پێی پارەکەت جلوبەرگ بکڕە.

٥.جلوبەرگێک هەڵبژێرە لەگەڵ شێوەی جەستەت بگونجێت.

٦.بەبێ تاقیکردنەوە جلەکە مەکڕە.

٧. سوود لەو داشکاندنانە وەربگرە کە فرۆشگەکان لە بۆنەکاندا پێشکەشی دەکەن.

S.A