نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

AM:11:08:15/01/2024

872 جار خوێندراوەتەوە

تێکچوونی خەو یان خەوزڕانی منداڵان یەکێکە لەو کێشانەی بەشێکی زۆری دایک و باوکان پێوەی دەناڵێنن، کە چەندین دەرئەنجامی خراپی هەیه و زۆر گرنگه‌ هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێن.

دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە نووستنی تەندروست دەکات لە منداڵاندا، بەم شێوەیە:

۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

۲.نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە یەک کاتژمێر زیاتر بێت.

۳.پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

۵.ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

۷.نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

۸.پێش نووستن نابێ چا ، کۆلا ، چوکلێت بدرێت بە منداڵ.

۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
A.A