سوودەکانی لیمۆ لەکاروباری ناو ماڵدا

PM:07:19:14/01/2024

4352 جار خوێندراوەتەوە

جگە لە سوودە تەندروستییە زۆرەکەی، لیمۆ رۆڵی هەیە لە بەڕێکردنی ئەرکەکانی ناو ماڵ و یارمەتیدەرە لە بەکارهێنانی ماددەی پاکەرەوە، لابەری پەڵە و بۆن خۆشکەر لە ماڵدا .

ماڵپەڕی "العربیة "لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودەکانی ئاوی لیمۆ و توێکڵەکەی کردووە لە پاککردنەوەی ناوماڵدا، ئەوانیش:

١.لابردنی پەڵە لە مەڕمەڕ: مەڕمەڕ بە خێرایی پیسی لە خۆ دەگرێت جا بە هۆکاری پەڵەی چا یان قاوە یان هەرشتێکی دیکە بێت بەڵام دەتوانی لە رێگەی تێکەڵکردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ خوێ شوێنەکە پاکبکەیتەوە.

٢. لابردنی پەڵەی قاپ و کتری: ئاوی لیمۆ بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی گەرم یارمەتیدەرە لە پاکردنەوەی کلسی ئاو لە کتری و لابردنی پەڵەی قاپ و قاچاخ.

٣.لابردنی پەڵەی جلوبەرگ: بۆ لابردنی ئەو پەڵانەی کە بەهۆی ئارەقکردنەوە لەسەر جلوبەرگ دروستدەبن دەتوانیت ئاوی لیمۆ لەگەل سۆدەی نان و ئاو تێکەڵ بکەیت بیڕژێنیت بەسەر پەڵەکەدا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان جلەکان بەپێی شێوازی ئاسایی بشۆ.

٤. بۆ لابردنی پەڵەی ژەنگ لەسەر قوماشی سپی: خوێ بڕژێنە سەر شوێنی پەڵەکە، دواتر بە ئاوی لیمۆ بیشۆ، بۆ وشکبوونەوەی جلەکان بخەرە بەردەم خۆر چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی یارمەتی نەهێشتنی پەڵەی ژەنگ دەدات.

٥. دوورخستنەوەی مێرووەکان: زۆرێک لە مێرووەکان هەستیارن بەرامبەر بە بۆنی لیمۆ، بۆیە دەتوانیت ئاوی لیمۆ یان توێکڵەکەی بەکاربهێنیت بۆ ئەو مەبەستە.

S.A