هۆشداری لە خواردنی منداڵان دەدرێت

PM:01:46:10/01/2024

620 جار خوێندراوەتەوە

بە شێوەیەکی سروشتی خوێنبەرەکان لەگەڵ پیریدا تووشی کێشە دەبن بەڵام خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت لە منداڵیدا دەستی پێبکات، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو منداڵانەی بە خۆراکی بێسوود دەژین، دەتوانن لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکانیان ببن.

ماڵپەڕی "THE Sun " لە بابەتێکیدا باسی لە زیانەکانی خواردنی بێسوود کردووە، کە شارەزایان دەڵێن: خواردنی زۆر چەور و شەکر دڵ خێراتر پیر دەکات، ئەمەش مەترسی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات پێش ئەوەی منداڵان تەنانەت قوتابخانە بەجێبهێڵن.

ئاشکراشیان کردووە، زۆر خواردنی خۆراکی چەور و کالۆری بەرز دەتوانێت زیان بە خوێنبەرەکانی خوێن بگەیەنێت تەنانەت لە منداڵیدا، بۆیە پێویستە لەسەر خێزانەکان هەر لە منداڵییەوە گرنگی بە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ بدەن.

دکتۆر باکلاندتوێژینەوەیەکی لەسەر نزیکەی ٤٧٠٠ خۆراکی منداڵانی تەمەن حەوت،١٠ و ١٣ ساڵیدا کردووە،لە تەمەنی ١٧ و ٢٤ ساڵیدا خوێنبەرەکانیان پێوانە کردووە، ئەو منداڵانەی خۆراکی کالۆری و چەوری و شەکریان زۆرە و ڕیشاڵی کەمیان تێدایە، تەمەنی ١٧ ساڵی خوێنبەرەکانیان رەقتر بووە بە بەراورد بەوانەی کە پەروەردەیەکی تەندروستتریان هەبووە.

رەقبوونی خوێنبەرەکان نیشانەیەکی گرنگی تێکچوونی خوێنبەرەکانە ئەگەری کاریگەری درێژخایەنی هەیە،خوێنبەرەکان خوێنی تازە لە دڵ و دەوروبەری جەستە دەگوازنەوە و بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ تەمەندا زیاتر تووشی تێکچوون دەبن.

خوێنبەرەکانناتوانن بە یەک جار ئەوەندە خوێن هەڵبگرن، ئەمەش دڵ ناچار دەکات زیاتر لێبدات و پەستانی خوێن زیاد دەکات، هەڵگرتنی چەوری زۆر و جگەرەکێشان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکانی دڵ زیاد دەکات.

S.A