سوودەکانی ئاوی برنج بۆ قژ

PM:01:57:09/01/2024

4376 جار خوێندراوەتەوە

خانمان لە هەموو جیهاندا پەنا دەبەنە بەر جوانکاری سروشتی کە بەکارهێنانی ئاسانە و هەرزانە، ئاوی برنج سەرچاوەی تەندروستی جوانییە بۆ پێست، پێستی سەر و قژ بە هەمان شێوە، بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە قژی بەهێز و بریقەدار.

ماڵپەڕی " الجزیرة " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی ئاوی برنج بۆ تەندروستی قژ کردووە، بریتین لە:

١.یارمەتی زوو درێژبوونەوە و پڕبوونی قژ دەدات.

٢.یارمەتی نەرمی و شێداری قژ دەدات.

٣. بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە كە پێویستە بۆ قژ لە زیانی دەرەكی دەیپارێزێت‌.

٤. بڕێکی زۆر کاربۆهێدراتی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی قژ لە بژبوونەوە و گەشانەوەی، دوای شتنی بە شامپۆ بەکاریبهێنە.

٥. باشترین شامپۆی سروشتییە بۆ قژ، چونکە بڕێکی زۆر ترشە چەوری تێدایە.

S.A