ئەو ڤیتامینانە کامانەن بۆ بەهێزکردنی قژ گرنگن؟

PM:06:46:01/01/2024

16736 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک ڤیتامین رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە تەندروستی و زیندوویی قژدا، لە کاتێکدا زۆر کەس هەوڵی پاراستنی قژیان دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر، رەنگە هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە کەمی خۆراک بێت.

ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا باسی لە گرنگترین ڤیتامینەکان کردووە بۆ بەهێزبوونی قژ، کە بریتین لە:

١.ڤیتامینA ، ئەم ڤیتامینە بە پێویست دادەنرێت بۆ گەشەی قژ، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە شێدارکردنی پێستی سەر و پاراستنی قژی تەندروست، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

٢.ڤیتامین E ، بەشدارە لە زیادکردنی گەشەی قژ، سوڕی خوێن لە سەردا باشتر دەکات، شێداری قژ زیاد دەکات و یارمەتی زیادکردنی بریقەی قژ دەدات، دەتوانرێت لە دانەوێڵەکانەوە بەدەست بهێنرێت.

٣.ڤیتامین C ، رۆڵێکی بنەڕەتی و گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی قژدا، تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەشداری دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و کیراتین کە هەردووکیان گرنگن بۆ پاراستنی پێکهاتەی قژ.

٤.ڤیتامین B3 ، رۆڵی هەیە لە هاندانی سوڕی خوێن لە پێستی سەردا، کە قژ زیاتر پڕ دەکات.

٥.ڤیتامین B7، دروستبوونی خرۆکە سوورەکانی خوێن زیاتر دەکات، کە ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان دەگوازنەوە بۆ پێستی سەر و تاڵەکانی قژ، ئەمەش هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە و چڕییەکەی دەپارێزێت.

S.A